بورهان غلیۆن: پارەمان دەسكەوتووە و هەوڵى پەیداكردنى چەكیش دەدەین

بورهان غلیۆن: پارەمان دەسكەوتووە و هەوڵى پەیداكردنى چەكیش دەدەین
بورهان غلیۆنى سەرۆكى ئەنجوومەنى نیشتمانیى كاتیى بەرهەڵستكارى سووریا لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكراى كرد، ئەنجوومەنەكە وردە وردە پارەى دەست دەكەوێ و ئێستە لە هەوڵى پەیداكردنى چەكى بەهێزدایە بۆ تێكشكاندنى هێزەكانى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا.

غلیۆن دوێنێ هەینى بە كەناڵى ئاسمانیى (ئەلعەرەبیە)ى راگەیاند \"ئەنجوومەن هەندێ سەرچاوەى دارایى دەست كەوتووە، كە هەندێ دەوڵەتى عەرەبی و بیانى وەك بەخشین پێیان داوە، ئێستەیش لە هەوڵى پەیداكردنى چەكێكى جۆرایەتیدایە بۆ شكاندنى باڵى شەڕكەرى رێژیمى سوریا\"".

ئاماژەى بەوەش دا كارى لەپێشى ئێستەیان تێكشاكاندنى هێزى سەربازی و میلیشیاكانى بەشار ئەسەد و لەكارلادانیەتى.

غلیۆن بۆردمانكردنى گەڕەكە ئاوەدانەكانى سووریاى بە \""كۆمەڵكوژى\"" وەسف كرد، هاوكات ئاماژەى بەوە دا باسكردن لە دۆخى سووریا بەوەى \""توندوتیژیی دووسەرە\""یە هەڵەیەكى گەورەیە، چونكە ناكرێ بەراورد لەنێوان كارى چەند كەسێك كە چەكیان بۆ بەرگرى لەخۆكردن پێیە، لەگەڵ كەرەستەى قورسی شەڕى رێژیم لە مووشەك و تۆپ و تانك و باڵەفڕ بەراورد بكرێ.

لەبارەى چۆنیەتیى پەیداكردنى چەكیشەوە گوتى \""ئەو كارە دەبێ بە دانوستاندن لەگەڵ هەندێ دەوڵەتدا بكرێ\"".

جەختى لەوەیش كرد \""شۆڕشى سووریا پاشەكشە ناكا و بە زەبر و زەنگیش سەركوت ناكرێ و لە پێشڕەویكردن بەردەوام دەبێ\"".






(ئاكانیوز)"
Top