ڕه‌نگه ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ، بڕیارنامه‌یه‌ك دژی سووریا په‌سند بكات
ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ له دووه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یدا، دانیشتنێكی به په‌له و نائاسایی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌بات و تێیدا به نووسراو داوا له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات ئاسایش و ژیانی خۆپیشانده‌ران و ئۆپۆزسیۆن بپارێزێت و پێویستییه مرۆییه‌كانیان دابین بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشوازیی كۆمكاری عه‌ره‌بی و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌م پێشنیاره، رووسیا جارێكی دیكه دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك له دژی حكوومه‌تی سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ته‌نیا به مه‌رجێك به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كات كه هیچ بانگه‌واز و بڕیارێكی نووسراو له دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د په‌سند نه‌كرێت.
رووسیا پێشتریش له‌گه‌ڵ چین، بڕیارنامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیان له دژی حكوومه‌تی سووریا ڤیتۆ كرد، به‌ڵام خاڵی جێی هیوا له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه له‌م ئه‌نجوومه‌نه كه‌س مافی ڤیتۆی نییه.