ئیسرایل، ئه‌مه‌ریكا له هێرش بۆ سه‌ر ئێران ئاگادار ناكاته‌وه
به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئه‌مه‌ریكا كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌واڵی \"ئاسۆشیتدپرێس\""ی راگه‌یاندووه، به‌رپرسانی ئیسرایل، ئه‌مه‌ریكایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌نیاز بن هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، پێشتر ئه‌مه‌ریكا ئاگادار ناكه‌نه‌وه.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرایل ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی ئیسرایل نایهه‌وێت ئه‌مه‌ریكا پێش به‌م هه‌نگاوه‌ی ته‌لئه‌بیب بگرێت و به‌رپرس بێت له پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ی ئیسرایل.
\""ئاسۆشیتدپرێس\"" له راپۆرته‌كه‌یدا له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی ئیسرایل له رێگه‌ی چه‌ند گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ئیسرایل بوون، ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌یاندووه‌ته واشنتۆن."