سووریا بڕیارەكانى كۆنگرەى \"دۆستانى سووریا\"" رەت دەكاتەوە"

سووریا بڕیارەكانى كۆنگرەى \
حكوومەتى سووریا بڕیارەكانى كۆنگرەى \"دۆستانى سووریا\""ى رەت كردەوە و بە دەستوەردان لە كاروبارى ناوەخۆى وڵاتەكەى لەقەڵەم دا.

ئاژانسى دەنگوباسى (سانا)ى رەسمیى سووریا لە زارى سەرچاوەیەكى رەسمیى حكوومەتى سووریاى گواستەوە، كە \""سووریا هەموو ئەوەى لە كۆبوونەوەى دوژمنانى سووریا لە تونس وتراوە و دەرچووە رەت دەكاتەوە و سەركۆنە دەكا\"".

سەرچاوەكە ئاماژەى بەوە داوە ئەو كۆبوونەوەیە لە ئەنجامى شكستى پیلانەكانى پێشوو دژ بە سووریا هاتووەتە كایە، چ لە ناو كۆوەندى عەرەبی یاخۆ لە ناوەندە ناودەوڵەتییەكاندا.

هەروەها سەركۆنەى بانگەشەكردن بۆ چەكداركردنى گرووپە چەكدارەكان دەكا و ئەو بانگەشەیە بە \""پاڵپشتیكردنى تیرۆر و زیانگەیاندن بە گەلى سووریا و ئاسایش و سەقامگیریى وڵات\""ى لەقەڵەم داوە.

سەرچاوەكەى حكوومەتى سووریا جەختى كردووە هەرچى لەو كۆبوونەوەیە دەرچووە \""دەستوەردانێكى پەتى\""یە لە كاروبارى ناوەخۆى وڵاتەكەى.

جارێكى تریش گرووپە چەكدارەكانى ئۆپۆزسیۆنى بە ئەنجامدانى توندوتیژییەكانى سووریا تۆمەتبار كردووە.

كۆنگرەى ناودەوڵەتیى \""دۆستانى سووریا\"" كە پێرێ هەینى بە بەشداریى نوێنەرانى دەیان دەوڵەتى عەرەبی و رۆئاوایى لە تونس بەڕێوە چوو، دانى بە ئەنجوومەنى نیشتمانیى ئۆپۆزسیۆنى سووریادا نا و داواى راگرتنى دەستبەجێى توندوتیژى و سەپاندنى سزاى زیاتر بەسەر رێژیمى سووریاى كرد.

هەروەها هەندێ لە وڵاتانى بەشدار داواى لەكارلادانى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریایان كرد."
Top