دەنگدان بە دەستووری نوێی سووریا هاوكاتە لەگەڵ هێرشی چڕی حكوومەت بۆ سەر هاووڵاتیانی

دەنگدان بە دەستووری نوێی سووریا هاوكاتە لەگەڵ هێرشی چڕی حكوومەت بۆ سەر هاووڵاتیانی
بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی سووریادا كرایەوە، كە تێیدا دەنگ بە دەستووری نوێ دەدرێت. 14 ملیۆن سووریایی كە تەمەنیان لە 18 ساڵ بەرەو سەرە، بۆیان هەیە دەنگ بە دستوورێك بدەن كە جێی دەستووری ئێستای ئەو وڵاتە دەگرێتەوە كە لە ساڵی 1970ـوە نووسراوەتەوە، كاتێك حافز ئەسەدی باوكی بەشار بە كودەتایەكی سەربازی هاتە سەر حوكم.
ئۆپۆزسیۆن پێشتر بایكۆتی دەنگدان بە دەستووری كردووە و ئەم پرۆسەی دەنگدانە بە سیناریۆ ناو دەبات.

پرۆسەی دەنگدان بە دەستووری نوێ هاوكاتە لەگەڵ پرۆسەی ئەمنی و سەربازیی هێزەكانی سووریا، كە تەنیا دوێنێ شەممە، نزیكەی 100 كەسی كوشتووە. ئەم كوشتارەیش لە ناوەڕاستی وڵات بە تایبەت لە حمس كە شۆڕشگێڕانی ئەو وڵاتەدا تێیدا باڵادەستن، هێرشەكان بۆ سەری پێی نایە هەفتەی چوارەمەوە.

ئاژانسی هەواڵی سانا لە وەزارەتی ناوخۆوە گوازتوویەتییەوە كە وەزارەتەكە ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویستی گرتووەتە بەر تاكوو پرۆسەی دەنگدان بە دەستوور باش بەڕێوە بچێت. عەمید حەسەن جەلال، لە وەزارەتی ناوخۆری سووریا دەڵێت \"ئەم ڕێوشوێنە ئەمنییە پێویستە بۆ ئەوەیە كە پرۆسەكە بە پاكی بەڕێوە بچێت و زەوینە لەبار بێت تاكوو هاووڵاتیان بتوانن بە ئازادانە دەنگی پێ بدەن.\"" ئەو هاوكات داوایشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد كە بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانەكەدا بكەن.

دەستەی گشتیی شۆڕشی سووریایش لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە گوازتوویەتییەوە \""ئەم دەستوورە كەسانی تاوانبار، ئەوانەی كە شەرعیەتیان لە دەست داوە نووسیویانەتەوە و هیچ لەبارەی یاسا و داب و ئینسانیەت نازانن.\"""
Top