میسر... هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ دادگایی ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ 43 هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نیی ناسراو به هه‌ڵسووڕاوانی لایه‌نگری دیموكراسی و له‌وانه 19 هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند هاووڵاتیی ئه‌ڵمانیا و فه‌له‌ستین و سربیا و ئوردن و میسر، له دادگایه‌ك له قاهیره پایته‌ختی میسر دادگایی ده‌كرێن.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، ئه‌و كه‌سانه چه‌ندین تۆمه‌تیان دراوه‌ته پاڵ و له‌وانه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی به نایاسایی پاره‌یان له وڵاتانی دیكه وه‌رگرتووه.
ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباره‌كان كارمه‌ندی رێكخراوه مه‌ده‌نییه ناحكوومییه‌كان بوون و تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕیی له ناو میسردا دراوه‌ته پاڵیان. ئه‌م كه‌سانه دوو مانگ پێش ئێستا له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر بۆ سه‌ر چه‌ند رێكخراوی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كراون.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر میسر كۆتایی به‌م كێشه‌یه نه‌هێنێت، یارمه‌تیی ساڵانه‌ی واشنگتۆن به بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ قاهیره ده‌بڕێت.
له پاڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حكوومه‌تی سه‌ربازیی میسر خستوویه‌ته پاڵ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش حكوومه‌تی میسریان تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكوژێت و ره‌خنه‌گرانی حكوومه‌ت سه‌ركوت بكات.