كۆنفرانسی له‌نده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی سۆماڵ به‌ڕێوه ده‌چێت
سه‌رۆك و نوێنه‌رانی 50 وڵاتی ئه‌فریقا و رۆژئاوا و هه‌روه‌ها چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ له له‌نده‌ن كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به داهاتووی سۆماڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم و چه‌ته‌ی ده‌ریایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌وه‌یه وڵاتانی به‌شدار، بۆ یارمه‌تیدانی سۆماڵ و رزگاركردنی له ده‌یان ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ و برسیه‌تی، چاره‌یه‌كی هاوبه‌ش و گونجاو بدۆزنه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه 5 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقا بنێردرێته سۆماڵ و ژماره‌ی ئه‌م هێزانه بگاته 17 هه‌زار كه‌س.
سۆماڵ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا، زیاتر له 20 ساڵه تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی بووه و گرووپی ئیسلامیی شه‌باب كه ئێستا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌م دواییانه به رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌وه په‌یوه‌ست بوو، له ساڵی 2007 هه‌تا ئێستا، دژی حكوومه‌تی سۆماڵ وه‌ستاوه‌ته‌وه.
و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم و چه‌ته‌ی ده‌ریایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.