رەنگە ئەمەریكا چەک بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بدات

رەنگە ئەمەریكا چەک بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بدات
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی تۆپبارانی شاری حمس، دەنگۆی ئەوە بڵو بووەتەوە کە ئەمەریکا چەک بە ئۆپۆزسیۆن دەدات.


لیژنە هەماهەنگییە نێوخۆییەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی سووریا دوێنێ سێشەممە لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شاری حمس کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتەوە، زیاتر لە سەد کەسیان کوشتووە و هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە پارێزگای ئەدلەب نزیک بە سنووری تورکیا. ئەمانەیش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا ئاماژە دەدات کە ڕەنگە چەک بە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بدات.

ئەو لیژنەیە گوتیشی کە لە نێو کوژراواندا دە منداڵ و سێ ئافرەت هەن.

\"بی بی سی\"" لە پەیامنێریانەوە گواستویەتییەوە کە سەدان تۆپ بەسەر باباعەمروی حمسدا دەبارێنرێ و بە هۆیەوە هەندێک باڵاخانەی لەگەڵ زەوی تەخت کردووە. هاوکات تۆپباران گەڕەکەکانی ڕەفاعی و کەرەمی زەیتونیشی هەر لە حمس گرتووەتەوە.

چالاکوانان ئاماژەیان داوە کە هێز و چەک و تەقەمەنیی زیاتر لەسەر رێگای نێودەوڵەتی بە ئاراستەی حمس بینراوە، بەمەیش گومان دەکرێت کە هێرشێکی زەوینیی چڕ بۆ سەر شارەکە بەرپا بکرێت."
Top