دانوستانه‌كانی ئێران و ئاژانس بێ‌ئاكام مایه‌وه
سه‌ردانی وه‌فدی چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ تاران و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، بێ‌ئه‌وه‌ی به هیچ ئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بگات، كۆتایی پێهات.
ئاژانسی ئه‌تۆمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌مباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی ئێران مۆڵه‌تی به وه‌فده‌كه‌ی ئاژانس نه‌داوه سه‌ردانی ناوه‌ندی سه‌ربازیی پارچین بكه‌ن كه گومانی لێده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی تێدا بكرێت.
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، یۆكیا ئامانۆ، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه كه له هه‌ر دوو سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئاژانس بۆ تاران، كۆماری ئیسلامی داواكاریی وه‌فده‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی ناوه‌ندی سه‌ربازیی پارچین ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئاژانسی ئه‌تۆمی له‌حاڵێكدایه كه نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له ئاژانس، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه، دوێنێ رایگه‌یاند گفتوگۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانس، له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌فدی چاودێری ئاژانسی ئه‌تۆمی، به سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی ئاژانس، هه‌رمان ناكارێتس، 2 رۆژ به‌ر له ئێستا بۆ جاری دووهه‌م سه‌ردانی ئێرانی كرد و خوازیاری ئه‌وه بوو وێڕای سه‌ردانی چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له پسپۆڕان و كاربه‌ده‌ستانی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دیدار بكات.