واشنتۆن: هێشتا ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌به‌رده‌م دیمه‌شقدا ماوه
لای خۆشیه‌وه \"جای كارنی\"" وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: واشنتۆن پشتیوانی له‌ئاگر به‌ست له‌سوریا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی مرۆیی بگاته هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته.له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوریا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامه له‌پێناو راگرتنی هێرشی دڕندانه‌ی سوپای سوریا بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، كه به‌ته‌نیا له‌رۆژی دوێنێدا 106 كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌كانی حمس و ئیدلبن.ئێواره‌ی دوێنێش به‌ده‌یان هاووڵاتی سوری كه سه‌ر به‌عه‌لمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌بوون له‌به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له‌دیمه‌شق مانگرتنێكیان ئه‌نجامداو تیایدا داوایانكرد مادده‌ی سێی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌یان گۆڕانكاری تێدابكرێت كه له26ی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌یه‌كی راپرسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و مانگرتووانه پێویسته ئه‌و مادده ده‌ستوورییه بگۆڕێت كه مه‌رجی ئیسلامبوونی بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت داناوه له‌كاتێكدا له‌سوریادا كه‌سانی نا موسڵمانیش ده‌ژین.
_Pukmedi"