سوریا .. له خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌كانى ئه‌مڕٍۆدا 21 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به رژێم كوژران
چالاكوانانیش رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا زۆر به چڕى گه‌ره‌كى بابا عه‌مرویان له شارى حه‌مس بۆردومان كردووه .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشیفیچ گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى پێكهێنان و دیاریكردنى خشته‌ى كارى كۆنگره‌ی دۆستانى سوریا ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه و ئامانجى كۆنگره‌كه‌ش له‌لاى ئێمه روون نیه، بۆیه ئێمه بڕیارمان داوه به‌شدارى له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌كه‌ین، كه بڕیاره رۆژى هه‌ینى به به‌شداریى چه‌ندین وڵات و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كاره‌كانى له تونس ده‌ست پێبكات.