میسر و سووریا باڵوێزەكانیان لاى یەكتر دەكێشنەوە

میسر و سووریا باڵوێزەكانیان لاى یەكتر دەكێشنەوە
دواى ئەوەى دوێنێ یەكشەم وەزارەتى دەرەوەى میسر بانگهێشتى باڵوێزى وڵاتەكەوى لە دیمەشقى پایەتەختى سووریا كرد، سووریایش باڵوێزى خۆى لە قاهیرە كێشایەوە. فرانس پرێس گواستەوە.

وەزارەتى دەرەوەى میسر دوێنێ بڕیارى دا بەهۆى بەردەوامیى توندوتیژییەكانى سووریاوە باڵوێزى وڵاتەكەى لە دیمەشق بانگهێشت بكاتەوە.

وەزارەتى ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەى بەوە دا محەمەد كەمال عەمرو پێشوازى لە شەقى ئیسماعیل باڵوێزى میسر لە دیمەشق كرد و بڕیار درا تا كاتێكى نادیار لە قاهیرە بمێنێتەوە.

ئەمڕۆیش ژمارەیەك لە ئەندامانى پەرلەمانى میسر داوای پچڕینى پێوەندییەكانی میسریان لەگەڵ رێژیمى سووریا كرد.

هەینیى رابردوو سەتان هاووڵاتیى میسر لە قاهیرە خۆپێشاندانێكیان ساز كرد و داواى دەركردنى باڵوێزى سووریایان لە قاهیرە كرد.

لە بەرامبەردا سووریایش یوسف ئەلئەحمەدى باڵوێزى وڵاتەكەى لە قاهیرە كێشایەوە.
Top