پاكستان یارمەتیى ئەمەریكا نادا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران

پاكستان یارمەتیى ئەمەریكا نادا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران
ئاسف عەلى زەردارى سەرۆكى پاكستان ئێرانى دڵنیا كردەوە كە هیچ یارمەتییەك پێشكێش بە ئەمەریكا ناكا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران. ئاژانسى دەنگوباسى (یو پی ئەى) ئەمڕۆ گواستیەوە.


زەردارى لە كۆبوونەوەى سێقۆڵیى لوتكەى لەگەڵ مەحموود ئەحمەدى نەژادى سەرۆكى ئێران و حامید كەرەزاى سەرۆكى ئەفغانستان لە شارى ئیسلام ئابادى پاكستان گوتى \"پاكستان هیچ بنكەیەكى ئاسمانى ناخاتە بەردەستى ئەمەریكا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران\"".

هەروەها پەیامێكى ئاراستەى ویلایەتە یەكگرتووەكان كرد، كە مافى ئەوەى نییە بۆ پاكستان دیارى بكا لەگەڵ كێ ئاڵوگۆڕى بازرگانى هەبێ و ئەو كارەى بە دەستوەردان لە پرۆژەى بۆرییەكانى غازى پاكستان-ئێران لەقەڵەم دا و جەختى كرد، بازرگانى لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێ.

هەرسێ سەرۆك بەیاننامەیەكى هاوبەشیان ئیمزا كرد و تێیدا بەڵێنیان دا رێگە نەدەن خاكەكانیان لەدژى یەكتر بەكار بێ.

لاى خۆیەوە ئەحمەدى نەژاد لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا راى گەیاند، هۆى هەموو ئەو كێشە هەرێمییانەى رووبەڕووى ئێران و پاكستان و ئەفغانستان دەبنەوە، دەستێوەردانى بیانییە.

ئامانج لە كۆبوونەوە سێقۆڵییەكە تاوتوێكردنى پرۆسەى ئاشتى لە واشنۆتن و كۆتاهێنان بوو بەو شەڕەى 10 ساڵە لەو وڵاتە بەردەوامە."
Top