ئه‌مڕۆ دوا ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م سوریا بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
به‌پێی راسپارده‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه رێگه به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی رژێمی سوریا نادرێت هاتووچۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رمایه‌كانیان بلۆك ده‌كرێت و هه‌نارده‌كردنی چه‌كیش له‌وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هاوكات لیژنه وه‌زاریه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌رفه‌تێكی نوێیان داوه‌ته دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان ئیمزا بكات و ئه‌مڕۆش وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ سوریا دیاریكراوه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پێشتر رژێمی سوریا رایگه‌یاندبوو، كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ كۆتایی هێنان به نائامیه‌كانی سوریا پرۆژه‌ی خۆرئاوا‌و زایۆنیسته بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی سوریا.