یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای زیاتری ئێران ده‌دات
دوێنێ دووشه‌ممه هێرمان ڤان رۆمپۆی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا به راوێژ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رگه‌رمی گرتنه به‌ری رێ‌و شویَنی پیَویسته بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت له‌پای دریَژهدانی ئه‌و وڵاته به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی كۆشكی سپی هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دهركردو تیایدا نیگه‌رانی قوڵی خۆیان پیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر ره‌هه‌نده سه‌ربازیه‌كانی به‌رنامه ئهتۆرمیهكهی ئێران.