لوبنان دژی سه‌پاندنی سزای سه‌ر سوریایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان عه‌دنان مه‌نسوور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه كه لوبنان پابه‌ند نابێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر سوریایاندا سه‌پاندووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نه به‌سه‌پاندنی ئه‌و سزایه رازین و نه‌پابه‌ندی جێبه‌جێكردنیشی ده‌بن.
مه‌نسوور پێیوایه ئه‌و سزایه زیان به لوبنان ده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر لوبنان ده‌بێـت.