ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ره‌شنووسی سزاكانی سه‌ر سوریا ئاماده ده‌كه‌ن
به‌پێی ئه‌و ره‌شنووشه په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و رژێمی سوریا راده‌گیرێت ئه‌ویش وه‌ك سزادانی دیمه‌شق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌پێی ره‌شنووسه‌كه هاتوچۆی گه‌وه‌ره به‌رپرسانی سوریا و گه‌شته ئاسمانیه‌كانیش به‌ره‌و سوریا‌و به‌پێچه‌وانه راده‌گیرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌كاتێكدایه كه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: كه دوێنێ 27 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا كوژراو ن له‌ناوچه‌ی ئه‌دله‌بیش سه‌ربازانی یاخیبوو 12 سه‌ربازی سوپای سوریایان كوشتوه.