سعودیا داوا له سووریا ده‌کات ئه‌و به‌ڵینیانه‌ی به‌کۆماری عه‌ره‌بیی داون جێبه‌جێیان بکات
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمیی سعودیا له زمان عه‌بدولعه‌زیز خوجه‌ی وه‌زیری رۆشنبریی و راگیاندنی ئه‌م وڵاته‌وه، شازاده نایف بن عه‌بدولعه‌زیز، له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی سعودیادا گوتی: سوریا به‌ڵێنی به کۆمکاری عه‌ره‌بی داوه دواکارییه‌کانی کۆمکار به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به قه‌یرانی وڵاته‌که‌ی جێبه‌جێ بکات و ئه‌وه ئه‌رکی سووریایه که بڕیاره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌بی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا به کرده‌وه ئه‌نجام بدات.
کۆمکاری عه‌ره‌ب پێشترێ داوای له سوریا کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر گرژییه‌کانی ئه‌م وڵاته کۆتای‌یان پێ بێت، پێویسته هێزه‌چه‌کداره‌کان شاره‌کان جێ بهێڵن و که‌سانی ده‌ست به‌سه‌رکراویش ئازاد بکرێن.
وه‌زیری رۆشه‌نبیری و راگه‌یاندنی سعودیا، ده‌ڵێت: لایه‌نگری له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریا و کۆتایی هێنان به کوشتار و توندی و تیژی لای ئه‌وانه‌وه له هه‌موو شتێک گرینگ‌تره.
بڕیار وایه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی سوریا ئه‌نجام بده‌ن.