ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی میسر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازییه‌وه ره‌تکرایه‌وه
دوای ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری رۆشنبری، کابینه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی کاتیی میسر به تێکڕایی ده‌ست دوایانی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته کرد، ده‌ست له‌کار کێشانهوهکهیان په‌سند بکات.
له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، تێکهه‌ڵچوونه‌کانی پۆلیس و خۆپێشانده‌ران که خوازیاری له‌سه‌ر کار لادانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌سته‌ڵاتدارن، خۆپێشاندانه‌کان له مه‌یدانی ته‌حریری میسر به‌رده‌وامن.
خۆپێشانده‌رانی میسری خوازیاری هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تێکی ناسه‌ربازین.
به پێی هه‌والێکی ته‌له‌فزیۆنی یۆرۆ نیوز، له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا له میسر، لانیکه‌م 40 که‌س له تێکهه‌ڵچوونه‌کاندا گیانیان له ده‌ست داوه.
شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدان و خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی میسر هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له رێکه‌وتی دیاریکراو به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێکردووه.
چاودێرانی سیاسی راپه‌ڕینی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی حوسینی موباره‌کیان وه‌ک شۆڕشی دووهه‌می ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی که‌متر له یه‌کساڵدا ناو لێناوه.