گفتوگۆی هیلاری کلینتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کاتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لیبیا
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسا، ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رله سه‌ردانه‌که‌ی کلینتۆن، به‌رپرسێکی پله‌به‌رزی ئه‌مه‌ریکایی ئاده‌بوونی واشنتۆنی بۆ ناردنی یارمه‌تی و هاوکاری کردنی لیبیا راگه‌یاند.
چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له گه‌یشتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به ترابلۆس، فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لیبیا رایگه‌یاند شاری \"به‌نی وه‌لید\"" که یه‌کێکه له ئاخرین سه‌نگه‌ره‌کانی خۆڕاگریی لایه‌نگرانی قه‌زافی، که‌وتۆته ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتییه‌وه.
له لیبیا رژێمی قه‌زافی رووخاوه و ئه‌نجومه‌نێک به ناوی ئه‌نجمومه‌نی \""راگواستن\"" به شێوه‌ی کاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵاته‌که‌ی گرتۆته ده‌ست، به‌ڵام موعه‌ممه‌ر قه‌زافی خۆی هه‌روا بێ سه‌روشوێنه و لایه‌نگرانیشی وێڕای پاشه‌کشه کردن، له هه‌ندێک له شوێنه‌کانی لیبیا له به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی کاتی‌دا له شه‌ڕ و پێکدادان دان."