وزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له گه‌ڵ وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا کۆبۆوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌م به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌دا داوای له ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد بۆ گه‌یشتن به دیموکراسی شێوازه‌کانی ئاشتیخوازانه بگرنه‌به‌ر.
خالید خواجه، یه‌کێک له ئه‌ندامانی \""ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا\"" که ئێستا دانیشتووی تورکیایه، به ئاژانسی فه‌ره‌نسای گوتووه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێک هێناوه.
به گوته‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی 15ی مانگی مارسه‌وه تاکو ئێستا 3هه‌زار که‌س له سوریا کوژراون.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش که پێشترێ به‌شار ئه‌سه‌دی وه‌ک دۆستی نزیکی خۆی ده‌ناساند، سه‌رکۆنه‌ی توندی وتیژییه‌کانی سوریای کردووه و به ته‌واوی پشتی کردۆته رژێمی ئه‌م وڵاته.
تورکیا له مانگه‌کانی رابردوودا به‌ر له راگه‌یاندنی دامه‌زرانی \""ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا\""، خانه‌خوێی کۆبوونه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م وڵاته بووه. ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا هه‌موو گروپه‌کانی وه‌ک \""کورده‌کان\""، \""لیبراله‌کان\""، \""برایانی موسوڵمان(ئیخوانولموسلمین) و \""ئاشووریه‌کان\"" له خۆ ده‌گرێت.
تورکیا هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 7هه‌زارو 500 ئاواره‌ی سوریایی له خاکی خۆیدا په‌نا داوه که سه‌ربازانی راکردووی ناو ریزه‌کانی سوپای سوریاش له خۆ ده‌گرێت.
"