ئۆباما داواى بڵاوكردنەوەى زانیاريى بەرنامەى ناوكەییی ئێران دەكا

ئۆباما داواى بڵاوكردنەوەى زانیاريى بەرنامەى ناوكەییی ئێران دەكا
سەرۆكى ئەمەریكا داواى لە لێكۆلەرەیلى ئاژانسى ناوەدەوڵەتیی ناوكەیی كرد تا وردەكاریى بەرنامەى ناوكەییی ئێران بڵاو بكەنەوە.

رۆژنامەى ئەمەریكایی (نیویۆرك تایمز) لە هەواڵێكى ئەمڕۆ یەكشەمى خۆیدا گواستییەوە، یوكیۆ ئامانۆ سەرۆكى ئاژانسى ناودەوڵەتیی ناوكەیی نیگەرانە لە هەوڵى ئەمەریكا بۆ بڵاوكردنەوەى زانیاریی لەبارەى بەرنامەى ناوكەییی ئێران و پێى وایە ئەم زانیارییە هەستیارە و دەبێتە هۆى دەركردنى لێكۆلەرەیلى ئاژانسەكە لەلایەن ئێرانەوە\".

لە بەشێكى ترى هەواڵەكەدا ئاماژە بەپلانى ئەم دوایییەى ئێران بۆ كوشتنى باڵوێزى عەرەبستانى سعوودیە لە واشنتۆن كراوە و تێیدا هاتووە ئێران ئەم پلانەى رەت كردووەتەوە.

بڕیارە وایە ئاژانسى وزە وردەكاریی بەرنامەى ناوكەییی ئێران كە پێ دەچێ مەبەستى سەربازى لە پشت بێ، مانگى داهاتوو (تشرینى دووەم/نۆڤێمبەر) بڵاو بكاتەوە و ئەم وردەكارییە لەبارەى تەكنۆلۆجیاى پێویست بۆ دروستكردنى چەكى ناوكەیی و پیتاندنى یۆرانیۆمە، بەپێى هەمان سەرچاوە.

بەرپرسەیلى ئێران ئەم بەڵگەیلە بەساختە ناو دەبەن.

ئەمەریكا و وڵاتەیلى رۆئاوا لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و ئێران بەدروستكردنى چەكى ناوكەیی تۆمەتبار دەكەن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەرچووە، بەڵام ئێران بەردەوام جەخت لەسەر ئاشتیخوازبوونى بەرنامەى ناوكەییی وڵاتەكەى دەكاتەوە."
Top