له بانکۆک لافاو تێکه‌ڵی ژیانی هاوولاتیان بووه
ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تیی تایله‌ندا بڵاوی کرده‌وه رۆژی شه‌ممه به‌رزایی لافاو له ناو شاری بانکۆک گه‌یشتۆته 2 مه‌تری ونیو.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تایله‌ند له وتارێکدا که له رادیۆ بڵاو کرایه‌وه، هاووڵاتیانی دڵنیا کرده‌وه که بانکۆک هه‌موو پێداویستییه‌کانی به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان له به‌ر ده‌ست دایه.
له درێژه‌ی هه‌وڵی به‌رپرسانی شاره‌که‌دا، قایمقامی بانکۆکیش ده‌ڵێ هێزه‌کانی فریاگوزاری له سه‌ر رێگای لافاوه‌که‌ی پایته‌ختدا دیواری دو مه‌ترو نیوی تا 3 مه‌ترییان له پێش لافاوه‌که به‌رز کردۆته‌وه.