ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پشتیوانی له بانكه‌كانی ئه‌وروپا بۆ نه‌هێشتنی ته‌نگژه‌ی قه‌رزه‌كان دەکەن
ئه‌نگێڵا مێركڵ راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا و نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له به‌رلین چاوپێكه‌وتنیان كرد و له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی و قه‌رزه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌وروپا گفتوگۆیان كرد.
به وته‌ی مێركڵ، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست بهاوێژن له‌باره‌ی گه‌یاندنی سه‌رمایه بۆ بانكه‌كانی ئه‌وروپا.
بانكه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگای ته‌نگژه‌ی قه‌رزه‌كانی یۆنان ببێته‌وه پێویستی به سه‌رمایه هه‌یه، ماڵپه‌ای دویچه وڵه بلاویكرده‌وه.
راوێژكاری بالای ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی دا، دۆخی ئێستا زۆر گونجاو نیه و بۆ گه‌یاندنی سه‌رمایه بۆ بانكه‌كان زه‌حمه‌ته.
هه‌روه‌ها ساركۆزی ده‌ڵێت، تا كۆتایی ئه‌و مانگه ده‌بێ رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی ئێستا ببینه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماه‌ژی دا كه بڕیاره ئه‌و رێگه‌چاره‌یه له دانیشتنی 20 وڵاتی پیشه‌سازی كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌شاری كانی فه‌ره‌نسا ده‌به‌سترێت تاوتوێ بكرێت.