سووریا.. كوژرانی 5 كەس لە رێوڕەسمی ناشتنی مەشعەل تەمۆدا

سووریا.. كوژرانی 5 كەس لە رێوڕەسمی ناشتنی مەشعەل تەمۆدا
لە رێوڕەسمی ناشتنی مەشعەل تەمۆ كەسایەتیی دیاری كوردی بەرهەڵستی حكوومەتی سووریادا، هێزەیلی تەناهیی ئەو وڵاتە دوێنێ تەقەیان لە ئاپۆڕای خەڵك كرد كە كوژرانی لایەنی كەم 5 كەسی لێ كەوتەوە.

چالاكەیلی مافی مرۆڤ لە سووریا ئاشكرایان كرد، دوێنێ شەموو لە شاری قامیشلی، هەزاران كەس بەشداریی رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی تەمۆیان كرد كە هەینیی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هاتە كوشتن، تۆڕی (بی بی سی) ئەمڕۆ گواستییەوە.

بەشدارەیلی رێوڕەسمەكە، دژی حكوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا دروشمی رژدیان دەدا و داوای وازهێنان لە دەسەڵاتیان دەكرد كە دواتر هێزەیلی تەناهی تەقەیان لە خەڵك كرد و بەهۆیەوە لایەنی كەم 5 كەس هاتنە كوشتن.

سەرچاوەكە ئاشكرای كرد، كوشتنی تەمۆ، شەپۆڵێكی ئاڵۆزی تەناهی و توندوتیژی بەسەر ناوچەیلی كوردی لە سووریادا سەپاندووە، جگە لەوەى هەریەك لە یەكەتیی ئەوروپا، ئەمەریكا، فرەنسا و ئەڵمانیا بەڕەسمی كوشتنی تەمۆیان سەركۆنە كرد و دەنگۆی سەركۆنەی ئەو رووداوە لەلایەن رووسیاش هەیە كە حەوتووی رابردوو بڕیاری سەركۆنەی دەسەڵاتی سووریای لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆ كرد.

وەك سەرچاوەگەل باس دەكەن، تا ئێستە بەڕوونی دیار نییە ئەو چەكدارەیلە سەر بەكام لایەن بوونە، بەڵام نەیارەیلی حكوومەت، هێزەیلی تەناهیی سووریایی بەئەنجامدانی كوشتنی تەمۆ تۆمەتبار دەكەن.

هاوكات سەرچاوەگەلی رەسمیی سووریا ئاماژە دەكەن، \"تەمۆ لەلایەن \""تیرۆریستانەوە\"" هاتووەتە كوشتن، \""چونكە ئەو دژی دەستوەردانی دەرەكی لە دۆخی سووریا\"" بوو.

ئاماری رەسمی ئاماژە بە هاتنەكوشتنی نێزیكەى 3 هەزار خۆپێشاندەر و 350 لە هێزەیلی تەناهی لە دۆخی 6 مانگی رابردووی سووریادا دەكەن، جگە لە بریندار بوونی زیاتر لە 3 هەزار و گیرانی لایەنی كەم 12 هەزاری تر كە تا ئێستە لە گرتیگەدان، دۆخەكەش هەر بەردەوامە."
Top