ئه‌فغانستان به‌ڵگه‌نامه‌ی تیرۆری بورهانه‌دین ره‌بانی به باڵیۆزخانه‌ی پاكستان ده‌دات
حكوومه‌ت ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها بڕیاری داوه كه ده‌سته‌یه‌ك بۆ پاكستان بنێرێت داوا له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بكات كه له گرتنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه له كویته‌ی پاكستان هاوكاری بكه‌ن، ماڵپه‌ڕی (دویچه وڵه) بلاویكرده‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن، شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته كه پێشانی ده‌دات تیرۆری بورهانه‌دین ره‌بانی له شارۆچكه‌ی \" گستلایت تاون\"" كه ده‌كه‌وێته شاری كویته‌ی پاكستان پلان بۆ دانراوه.
له‌تیفوڵا مه‌شعه‌ل وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌منیه‌یت نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان دوێنێ شه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له كابولی پایته‌ختی وتی،\"" شایه‌ته‌كان نیشانی ده‌دات كه ئه‌نجوومه‌نی شاری كویته له تیرۆری ره‌بانی راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیر كراوه.
بورهانه‌دین ره‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشوو و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشتی ئه‌فغانستان سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی دا كوژرا، به وته‌ی به‌رپرسێكی بالای پۆلیسی كابول شیمانه ده‌كرێت كه ئه‌و هێرشه خۆكوژی بووبێت، هه‌روه‌ها باس له كوژرانی پێنج كه‌سی دیكه له‌و هێرشه‌دا كردووه."