ئه‌مه‌ریكا هاوڵاتیانی خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كانی قاعیده ئاگادار ده‌كاته‌وه
دوابه‌دوای كوژرانی ئه‌نوه‌ر عه‌وله‌قی، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دایه هاوڵاتیانی خۆی له هه‌موو جیهان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر زیاتر بوونی هێرشه‌كانی قاعیده.
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی شه‌مه 1ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوڵاتیانی خۆی له هه‌موو جیهان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرش له دژی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له هه‌موو شوێنێكی جیهان په‌ره بستێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتریش و دوای كوژرانی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی قاعیده، له پاكستان، هۆشداریی دابووه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی له هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن.
ئه‌نوه‌ر عه‌وله‌قی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له نیمچه دورگه‌ی سعودیا و له‌دایك بووی ویلایه‌تی نیومه‌كزیكۆ له ئه‌مه‌ریكا، رۆژی هه‌ینی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له یه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه، كوژرا.