هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كۆنگرێس و پێنتاگۆن پووچه‌ڵ كرایه‌وه
به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانیان راگه‌یاند گه‌نجێكی 26 ساڵه‌ی موسڵمانیان له شاری واشنتۆن گرتووه كه پلانی بۆ هێرش كردنه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته داڕشتبوو.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، ده‌ستگیر كراوه‌كه به ناوی ریزوان فیرده‌وس، به‌نیاز بووه به فڕۆكه‌یه‌كی مۆدێلی F-86 Sabre پڕ كرا‌و به ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی، هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و دوو ناوه‌نده گرینگه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا قسه و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كانی فیرده‌وسی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تۆمار كردووه كه ده‌یسه‌مێنێت له ساڵی 2010 ده‌ستی كردووه به پلاندانان بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێن فیرده‌وس له ساڵی 2010وه هه‌تا ئێستا هه‌وڵیداوه پێداویستی و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده دابین بكات به مه‌به‌ستی هێرش كردنه سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئه‌ندامانی نهێنێی پۆلیس به ناوی رێكخراوی قاعیده‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فیرده‌وس بووه و فیرده‌وس چه‌ند كیلۆ ماده‌ی تی ئێن تی و هه‌روه‌ها 6 چه‌كی كڵاشینكۆف و 3 نارنجۆكی لێوه‌رگرتوون بۆ ئه‌وه‌ی كاری تیرۆریستیی پێبكات.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵكیان دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی به فیرده‌وس دراون، هه‌موویان ساخته بوون و توانای ته‌قه كردن و ته‌قینه‌وه‌یان نه‌بووه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ریزوان فیرده‌وس هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی به رێكخراوی قاعیده‌وه نه‌بووه و ته‌نیا له رێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ناو ئینته‌رنێته‌وه بووه‌ته لایه‌نگری توندڕه‌وی و بونیادگه‌رایی ئیسلامی.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا، ریزوان فیرده‌وس كه ماڵ و منداڵی نیه، له‌وانه‌یه سزای 15 هه‌تا 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
-pna