ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له‌به‌رده‌وامی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌كه‌نشینه‌كانی ئیسرائیل ده‌گرێت
هیلاری كلینتۆن دوێنێ سێشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی دا، \""ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌ی ده‌ركردنی مۆڵه‌ت بۆ دروستكردنی هه‌زار و سه‌د یه‌كی نیشته‌جێبوون له قودس زیان به هه‌وڵه‌كانی ئێمه له دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌ینێت.
هه‌روه‌ها وتی، \""تا ئێستا داوامان له هه‌ردوولا كردووه هه‌ر كارێك كه ناكۆكی له نێوانیان دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت له قودس خۆیان به‌دوور بگرن و له هه‌ر كارێك كه ده‌بێته هۆی توندوتیژی به‌دوور بن\""، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 فره‌نسا) بڵاوی كرده‌وه.
هه‌ینی رابردوو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، روسیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به كومیته‌ی چوار لایه‌نی ئاشتی داوایان له فه‌له‌ستین كرد له ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه دانوستانه‌كانی ئاشتی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
-pna"