سکوتلا‌ند داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا کردووه یارمه‌تیان بده‌ن له که‌یسی لۆکه‌ربی
ده‌سه‌ڵاتدارانی سکوتلا‌ندی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی نوسراو و گه‌واهیده‌رانیان له ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی لیبیا کردووه.
عه‌بدو ئه‌لباست ئه‌لمقره‌حی دادگاییکرابوو و تاوانبارکرابوو له سکوتلا‌ند به تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی پان ئه‌ی ئیم 103 و هه‌شت ساڵ زیندانی کرا له 27 ساڵی حوکمه‌که‌یدا. له ساڵی 2009 دا ئازاد کرابوو له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆیی که پزیشکه‌که‌ی گوتبووی دووچاری شێرپه‌نجه بووه و ته‌نها چه‌ند ساڵێکی له ژیاندا ماوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سکوتلا‌ندا ده‌ڵێن له دادگایی‌کردنی مقره‌حیدا بۆیان ده‌رکه‌وتبوو به ته‌نها ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دابوو و لێکۆڵینه‌وه‌که به‌کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
-VOA