عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح ئاماده‌یی نیشاندا ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت
ئه‌مرِۆ شه‌ممه\"عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح\"" سه‌رۆكى یه‌مه‌ن رِایگه‌یاند: ئاماده‌م ده‌ستپێشخه‌ری وڵاتانى كه‌نداو جێبه‌جێ بكه‌م و به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆرِ بكرێت.
به‌پێى ده‌ستپێشخه‌ریى وڵاتانى كه‌نداوى تایبه‌ت به وڵاتى یه‌مه‌ن پێویسته سه‌رۆكى یه‌مه‌ن رِێگه‌بدات به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بكرێت.
دواى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌ى، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌لایه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن خۆپیشاندانێكیان له گۆرِه‌پانى \""سه‌بعین\"" ئه‌نجامدا و پشتگیرى خۆیان بۆ سه‌رۆكى یه‌مه‌ن دوپات كرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا خۆپیشاندانه‌كان دژى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر داویان كرد عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح ده‌ستبه‌ردارى كورسی ده‌سه‌ڵات ببێت و كۆتایی به حوكمى 33 ساڵه‌ى بهێنێت.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا"