تائێستە 2100 كوژراو و 26 هەزار گیراو لە سووریا هەیە

تائێستە 2100 كوژراو و 26 هەزار گیراو لە سووریا هەیە
چالاكانى سووریا رایان گەیاند لە سەرەتاى دەستپێكردنى خۆپیشاندانەكانى سووریاوە لەدژى رێژیمەكەى بەشار ئەسەد، 2100 كەس كوژراون و 26 هەزار كەسیش گیراون، كە 12 هەزاریان تائێستە لەگرتووخانەكاندان.

عەمار ئەلقوربی سەرۆكى رێكخراوى سووریایى بۆ مافەكانى مرۆڤ بە تۆڕى هەواڵەكانى CNN ى راگەیاند كە ناوى هەموو گیراوەكان لە ماڵپەڕى رێكخراوەكەدا بڵاو كراوەتەوە و گوتى \"دەتوانن سەردانى ماڵپەڕەكەمان بكەن تا هەموو ناوەكان ببینن: یەك بە یەكى گیراوەكان، لە چ جێیەك گیراوە، تەمەنى چەندە و كەى گیراوە\"".

لەبارەى ژمارەى كوژراوەكانیشەوە گوتى \""تائێستە ژمارەى ئەو كەسانەى شەهید كراون و ناویانمان تۆمار كردووە لە 2100 كەس تێپەڕى كردووە، ئەمەیش تەنیا ناوى مەدەنییەكانە و ناوى كەسە سەربازییەكانی تێدا نییە كە رێژیم باسیان دەكات، ناوى ئەوانیش لە ماڵپەڕەكەماندا هەیە\"".

ئەوەیشى گوت پێم وایە ژمارەى راستەقینە رەنگە زۆر لەوە زیاتر بێ، بەڵام لاى ئێمە تائێستە ناوى 2100 كوژراو و 26 هەزار گیراو هەیە.

خۆپیشاندانەكانى سووریا لە ناوەڕاستى ئادار/مارسى رابردوودا دەستى پێ كرد و تائێستەیش بەردەوامە. دوێنێ هەینی خۆپیشاندان بەناوى \""هەینى چۆك دانادەین\"" بەردەوام بوو و بەپێى سەرچاوەكانى هەواڵ زیاتر لە 10 كەس كوژراون."
Top