له‌شكری سوریا له‌سه‌ر سنووری توركیایه
هێزه‌كانی سه‌ر به له‌شكری سوریا له باشووری رۆژهه‌لاَتی (هه‌تای) كۆبونه‌ته‌وه به‌رده‌وامن له ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان. یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر به له‌شكری سووری له 50 كم دووری له سنووری هه‌تای درێژه به ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازیه‌كنیان ده‌ده‌ن به یارمه‌تی 14 تانك و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبیلی زرێ. له‌پاڵ ئه‌م ژماره تاك و ئۆتۆمبیله زرێكان چه‌ند پاس و هێزه‌كانی ئاسایشیش به‌شداری ئۆپێراسیۆنه‌كانیان كرد.
له‌ناوچه‌كانی تر ئۆپێراسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه
دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌مرۆ رایانگه‌یاند, له شارۆچكه‌ی حوموس 5 كه‌سی تر گیانی له‌ده‌ست داوه له ئه‌نجامی چالاكیه سه‌ربازیه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه هێزه‌كانی سووریا ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی دانیشتووی شارۆچكه‌كه كردووه دوای ئه‌وه‌ی كه به‌یارمه‌تی تانكه‌كانه‌وه چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌كه. شایانی باسه دوێنێش هه‌ر له هه‌مان شارۆچكه‌ی حوموس 17 كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی تریش له ناوچه‌ی سه‌راكب ه‌وه هاتووه, كه خه‌ڵكی گوێبیستی ده‌نگێكی زۆری تانك و ته‌قه بوون و نزیكه‌ی 100 كه‌سیش له ناوچه‌ی ناوبراو ده‌ستگیر كراوه.