حه‌بیب عه‌لی وه‌زیرى به‌رگرى سوریا نه‌مردوه‌

حه‌بیب عه‌لی وه‌زیرى به‌رگرى سوریا نه‌مردوه‌
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى سوریا له‌پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبۆوه‌ كه‌ وه‌زیری به‌رگرى سوریا به‌كوژراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، له‌رِاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوبۆوه‌ كه‌ \"عه‌لی حه‌بیب\"" وه‌زیرى پێشوى به‌رگرى سوریا له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌ كوژراوى دۆزرایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش دواى رِۆژێك به‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ى عه‌لى حه‌بیب له‌ پۆسته‌كه‌ی، له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا.

له‌رِونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیرى به‌رگرى سوریا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ كوشتنى ده‌كه‌ن.

عه‌لى حه‌بیب، وه‌زیرى به‌رگرى سوریا له‌ رِونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌هۆى خراپی بارى ته‌ندورستیه‌وه‌ ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا بارى ته‌ندوستى خراپه‌ و له‌ژێر چاودێری وردى ته‌ندروستیه‌."
Top