مه‌نسورى موعه‌ده‌ل بۆ گوڵان: ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر تێوه‌گلانی له‌ عێراق و ئه‌فغانستان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر سوریا نییه‌

مه‌نسورى موعه‌ده‌ل بۆ گوڵان: ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر تێوه‌گلانی له‌ عێراق و ئه‌فغانستان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر سوریا نییه‌
ئوستادی زانستی سیاسه‌ت له‌زانكۆی میشیگان: لەلایەن ئەمەریكاوە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ هاوكاری و پشتیوانی موعارەزەی سوریا نەكراوە.

سەبارەت بەدواكەوتنی هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بارودۆخەی ئێستای سوریا و بێدەنگبونیان بەرامبەر ئەم جینۆسایدەی ئێستای حكومەتەكەی ئەسەد دژی هاوڵاتیان دەیكات، پرسیارمان لە پرۆفیسۆر (مەنسوری موعەدەل) ئوستادی زانستی سیاسەت لە زانكۆی میشیگان و تایبەتمەند لەسەر تەنگژە سیاسییەكان كرد و رایگەیاند: دەتوانین لەیەك شت دڵنیابین، ئەویش ئەوەیە ڕژێمەكەی ئەسەد نزیكەی هەموو شەرعیەتێكی لەدەستداوە و نزیكەی هەموو دەرفەتەكانی ئەنجامدانی چاكسازی لە پێناو هێنانەدی ئارامی و سەقامگیردا لەدەستداوە. دەرئەنجامەكەش دەوەستێتەسەر ئەوەی تا چ ڕاددەیەك موعارەزە دەتوانێت سەرچاوە و دەسەڵاتی پێویست بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی ڕژێمەكە بگۆڕێت، لێرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بارودۆخی سوریا، پێموایە بە تەواوەتی بێدەنگ نەبوونە، لەبەر ئەوەی ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەیان كردووە كە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ڕوویانداوە.

موعەدەل لە درێژەی قسەكانیدا بۆ گوڵان: وەزیری دەرەوە، هیلاری كلینتۆن و سەرۆك ئۆباما دژی ڕژێمی سوریا قسەیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ هاوكاری و پشتیوانی موعارەزەی سوریا نەكراوە.

وتیشی: بەشێك لە كێشەكە ئەوەیە لە ئەمریكا ناكۆكیەكی زۆر لەنێوان كۆماری و دیموكراتەكاندا هەیە لە بارەی بودجە و قەرز و تاد، واتە زیاتر تەركیزیان لەسەر كێشە و پرسە ناوخۆییەكانە. هەروەها نزیكەی دەیەیەكە ئەمریكا لە شەڕدایە لە عێراق و ئەفغانستان و سەرچاوەیەكی زۆری خەرجكردووە و ئێستا خەڵكی ئەمریكا هیچ پەرۆشی دەستێوەردان نییە، واتە ئەمەش یەكێكی دیكەیە لەو فاكتەرانە كە زۆرینەی خەڵكی ئەمریكا نایانەوێت ئەمریكا لە كاروباری وڵاتێكی دیكەوە تێوەبگلێت، هەروەها ئەمە تا ڕاددەیەكی گەورە پێوەندی بە سوریاییەكانی دەرەوەی وڵاتەوە هەیە، كە تاوەكو كۆششی سەختتر بكەن بۆ ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی ئەوروپا و ئەمریكا لەبارەی ئەو تاوانانەی ڕژێمی سوریا ئەنجامیدەدا، ئەوا پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش باشتر دەبێت.


ئوستادی زانستی سیاسه‌ت له‌زانكۆی میشیگان: لە مانگەكانی داهاتوودا، نەك هەفتەكانی داهاتوو، كە زیاتر گوزارشت لە پشتیوانی دەكرێت بۆ موعارەزەی سوری. بەپێی تێگەیشتنی من لەبەر تێوەگلانی قورسی ئەمریكا لە ئەفغانستان و عێراقدا، ئەوا ڕووبەڕووی كێشەی ناوخۆیی بەرچاو بوونەتەوە، ئەمە یەكێك لە فاكتەرە گەورەكانە كە ڕێگری لێدەكات بەوەی بە شێوەیەكی چالاك تێوەبگلێت لە كاروبارەكانی سوریا.



سه‌رنج: ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی پرۆفیسۆر (مەنسوری موعەدەل) ئوستادی زانستی سیاسەت لە زانكۆی میشیگان و تایبەتمەند لەسەر تەنگژە سیاسییەكان له‌ ژماره‌ 842ی گۆڤاری گوڵان له‌ راپۆرتی (توندوتیژییەكانی سوریا، قۆناغی دوای رژێمی ئەسەدی نزیككردۆتەوە) بخوێنه‌ره‌وه‌.
Top