لەكۆبونەوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش، سوریا بێ پشتیوان نەبو
نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌ڕای دانوستانی زۆر، نه‌یاتوانی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك له دژی حكوومه‌تی سوریا بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، وڵاتانی روسیا و چین وه‌ك دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی، هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقای باشوور و هیندستان و به‌رازیل وه‌ك ئه‌ندامی كاتی، له دژی به‌یاننامه‌ی پێشنیاركراوی وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ستانه‌وه.
روسیا وێڕای ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بووه، وتوویه‌تی وه‌ك بنه‌ما له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه ته‌بایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پشتیوانی له به‌یاننامه‌یه‌كی \"هاوكێش\"" بكات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا بۆ شاری حه‌ما، جارێكی دیكه قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ی خسته‌وه ریزی كاره‌كانی.
هێرشی نوێی سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت له شاری حه‌ما، هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه و هه‌واڵنێریه‌كان باس له كوژرانی زیاتر له 140 كه‌سی دیكه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌كه‌ن."