ئه‌مڕۆ له سوریا زیاتر له 120 كوژراو ده‌كه‌وێته‌وه
چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش رایانگه‌یاند, ئه‌و تانكانه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و شاره بۆردمان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی رێكخراوی نشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ عه‌مار قوربی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: سوپا به هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌منی, چۆته ناو حه‌ما, ده‌ستیان به ته‌قه كردووه له ئه‌نجامدا 95 كه‌س كوژراون.
قوربی وتیشی: له دێرزۆری رۆژهه‌ڵاتیش ته‌قه‌كه‌ره‌كان له سه‌ر بانه‌كانی باڵه‌خانه‌كان ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و 19 كه‌سیان كوشتووه, زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ریان كه‌وتووه به‌ر مل و سه‌ریان كه‌وتووه, هه‌روه‌ها له حیراك له باشوری سوریا شه‌ش كه‌س كوژراون و له ئه‌لبوكه‌مالیش كه‌سێك كوژراوه له كاتی هاتنه ناوه‌ی سوپا بۆ شاره‌كه.
چه‌ند سه‌چاوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنیش به رۆیته‌رزیان راگه‌یاند, هێزه‌كانی سوریا سه‌رۆكی شێخ نه‌واف به‌شیر سه‌رۆكی خێڵی به‌كاره كه خێڵێكی گه‌وره‌یه له پارێزگای دێرزۆر ده‌ستگیركرد, كه كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئۆپۆزسیونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رسه‌دی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رامی عه‌بدولره‌حمان رایگه‌یاند: دوو كه‌س له شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به حه‌ما كوژراون, به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوونه كاتێك خه‌ڵكه‌كه ویستویانه خۆپیشاندانێك ئه‌نجام بده‌نكاتێك هه‌واڵی حه‌مایان پێ گه‌ییوه, هێزه‌كانیش ته‌قه‌یان لێ كردوون.
عه‌بدولره‌حمان له سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له حه‌ما وتی: ژماره‌ی برینداران له راده‌به‌ده‌ره له توانای نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه نییه ئه‌و هه‌موو برینداره له خۆ بگرێت له كاتێكدا كه‌ره‌سته پێویستیه‌كانی پزیشكی نه‌ماون.