هێزەكانی ناتۆ بارەگای تەلەفزیۆنی لیبیا بۆردومان دەكات

هێزەكانی ناتۆ بارەگای تەلەفزیۆنی لیبیا بۆردومان دەكات
فڕۆكەكانی هێزەكانی ناتۆ بۆردومانی بارەگای سەرەكی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی لیبیا دەكەن و تەلەفزیۆنەكەش لە پەخشی خۆی بەردەوامە.
\"رۆلان لافوا\"" وتەبێژی هێزەكانی ناتۆ ڕایگەیاند: بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەڕەشەكانی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا و هاندانی خەڵك بۆ توندوتیژی و هێرشكردنە سەر هاوڵاتیان، فڕۆكەكانی ناتۆ هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای تەلەفزیۆن و ڕادیۆی لیبیا.
وتەبێژی هێزەكانی ناتۆ ئاشكراشی كرد كە فڕۆكەكان سەرجەم نهۆمەكانی باڵەخانەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆكەیان كردوە
هێرشكردنە سەر كەناڵی لیبی دوای ئەوە دێت كە كەناڵی لیبیا جگە لە بڵاوكردنەوەی لێدوانەكانی موعەمەر قەزافی، ڕایگەیندبو كە فڕۆكەكانی ناتۆ چەند ئامانجێكیان لە تەرابلوسی پایتەخت بۆردومانكردوە، سەرجەم ئەو ئامانجانەی كە ناتۆ بۆردومانی كردون ئامانجی مەدەنین.
"
Top