هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە و كادر و ئەندامانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، كە داوای كردووە بانگەشەكان بە ئارامی بەڕێوەبچن، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێمن و دیموكراسییانە، وا دەكات هاووڵاتیان زیاتر لە كارنامە و بەرنامەی كاندیدەكانی پارتی تێبگەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی (١٩٠)ی پارتی بدەن.

هونەرمەندان وەك چینێكی كاریگەری كۆمەڵگە، بەم شێوەیە باس لە گرنگیی بەشداریكرن لە هەڵبژاردن و، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دەكەن.

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

شاخەوان مستەفا:دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین، چونكە تەنیا ئەو بە داكۆكیكاری هونەر و هونەرمەندان دەزانین

لەپێناو پاراستنی هونەر و كلتوور و داهێنان لە سەرجەم بوارەكانی هونەردا، دەنگ بە لیستی (190)ی پارتی دەدەین، چونكە تەنیا ئەو بە داكۆكیكاری هونەر و هونەرمەندان دەزانین. بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی كورد و داكۆكیكردن لە هونەر و زمان و كلتووری كوردی، ئێمە دەچینە سەر سندووقەكانی دەنگدان و كاندیدانی پارتی وەك نوێنەری خۆمان هەڵدەبژێرین و، گشت مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان دەگێڕینەوە و، پڕۆسەی هەڵبژاردنیش بە باشترین ڕێگەی دیموكراسی دەزانین، تا بتوانین بەرگری لە زمان و هونەری خۆمان بكەین.

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

عەبدولقەهار زاخۆیی:پارتینە و هەر دەمێنین لیستی ئێمە(١٩٠)ە و هەر یەكەمین

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «عەبدولقەهار زاخۆیی» بەبۆنەی نزیكبوونەوە هەڵبژاردنەوە، بەرهەمێكی نوێی بۆ لیستی (190)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردەوە بەناوی «پارتینە و ئەم دێمینین، لیستامە (190)ە هەر ئێكەمینین». ئەو گۆرانییەی هونەرمەند بە شێوەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كراوەتەوە و بە تەواوی سۆشیال میدیای داگیر كردووە و بووەتە خاوەنی زۆرترین بینەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. لە ئاخاوتنێكیشدا سەبارەت بە گۆرانییە نوێیەكەی، عەبدولقەهار زاخۆیی دەڵێت: «گەر كوردستان لە دڵی هەموواندایە خۆنەچەمینن تا پارتی مایە، دەنگ بدە بە لیستی (190)ی ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری، چونكە تاكە هێزە 78 ساڵە لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە جەنگدایە و تا ئەو پارتەش مابێت كوردستان بە تێكڕا لە دەستێكی ئەمیندایە. بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی بە ئەمەكی كوردستان دەكەم، بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بكەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە لیستی زێڕینی(190) هەڵبژێرن بۆ ئەوەی داكۆكیی لە مافە ڕەواكانی گشت چین و توێژەكان بكات».

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

ڕۆژیار خاڵە حەسۆ:پارتی دیموكراتی كوردستان واتە ئارامی و ئاوەدانی پێكەوە ژیان، بۆیە دەنگی پێدەدەم

بۆچوونی من لە بارەی دەنگدانەوە وا پێویستە دەنگ بە لایەنێك بدرێت كە توانای ئەوەی هەبێت ئارامی و ئاوەدانی و پێكەوەژیان بۆ خەڵك دەستەبەر بكات، ئەوە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە مانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دوای ئەم هەموو ئاستەنگانە مسۆگەر كردووە، ئەمەش دەبێتە شایەتحاڵی بەردەوامیدان بۆ مانەوەی كورد لە ناو جەنجاڵیی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە دەنگ دەدەین بەلیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

دلێر گەرمیانی:شانازییە لەژێر سێبەری پارتیدا خزمەت بە هونەر و فەرهەنگی كوردی دەكەم

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «دلێر گەرمیانی» دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانیی هەولێر ئارامە، 10 گۆرانی دیكە تۆمار دەكات. هونەرمەند لەم ئەلبوومەیدا گۆرانی بۆ هەولێریش گوتووە، ئەلبوومەكەی دلێر گەرمیانی لەژێر ناوی «سەرۆك»ـە. دلێر گەرمیانی دەڵێت: گەر بمەوێت وەك هونەرمەندێك ویژدانم ئاسوودە بكەم، دەبێت جوانیی شەقامەكان و ئەو ئازادی و ئاوەدانی و سەقامگیرییەی كوردستان لەبیر نەكەم، كە لە سایەی تێكوشانی 78 ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئێمە بە ئازادی و دوور لە ترس و تۆقاندنی دوژمنانی كورد، گۆرانی بۆ خۆشەویستی كوردستان دەچڕین. بۆیە بڕیارم داوە ئەلبوومە 10 تراكییەكەم، كە ناوم ناوە «سەرۆك» لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاو بكەمەوە، كە 3 تراكیشم لەو گۆرانیانە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی (190) و كابینەی نۆیەم گوتووە و شانازییش بەوەوە دەكەم كە لەژێر سێبەری ئەو حیزبەدا خزمەت بە هونەر و فەرهەنگی كوردی دەكەم.

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

شەڤگەر زازا :بارزانی هەبێت ترسمان لە هیچ نابێت

هونەرمەندی سترانبێژ «شەڤگەر زازا» لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵمەتی بانگەشەی خولێكی نوێی پەرلەمانی كوردستان، وەك هاوسۆزییەك بۆ لیستی (190)ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەندەرانەوە گۆرانیی «مادام بارزانی هەبێت ترسمان لە هیچ نابێت»ی بڵاو كردەوە. ئەو بەرهەمەی هونەرمەند «شەڤگەر زازا» دوای ئەوەدێت كە ساڵانێكی زۆر بوو لە گۆرانیگوتن دوور كەوتبووەوە و بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری كوردستانەوە ڕووی لە غوربەت كردبوو، ئێستاش بۆ جارێكیتر بە هەمان گڕوتینی جارانەوە دەڵێت: «تا پارتی و بارزانی مابن، كوردستان ئاوەدانە و كەس ناتوانێت زەفەر بەو هەموو جوانییە ببات، جگە لەمەش ئەگەر بمانەوێت كوردستان بەهێز بێت، دەبێت هەموو لایەك دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی بدەن».

هونەرمەندان دەنگ بە پارتی دەدەن

كەریم گوڵانی:دەنگ بە پارتی دەدەین

كەریم گوڵانی بێدەنگیی شكاند و دوای ساڵانێك لە نەبوونی گۆرانی و سروودی نەتەوەیی، ئەمجارەیان بە گۆرانیی «دەنگ دەدەین»، گەڕایەوە نێو باوەشی هونەرەكەی. ئەو بەرهەمەی «گوڵانی» دەبێتە چوارەم گۆرانیی تایبەت، كە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە دەشڵێت بارزانی مەرجەعمانە و دەنگ بە لیستی (190) دەدەین، كە لیستی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەی خۆڕاگری كوردستانە. كەریم گوڵانی لە لێدوانێكیدا دەڵێت: «دەمەوێت ئەم گۆرانییە ببێتە شاكارێك لە مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بمێنێتەوە و خەڵكی بە ئەمەكی كوردستانیش پەلكێش بكەم بۆ ئەوەی بەرەو سەندوقی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بەو لیستە بدەن، كە كوردستانی ئاوەدان كردەوە و سەقامگیریی دەستەبەركرد و ئێستاش لە سایەی ئەو هێزەدا ژیانی هەمووان پارێزراوە.

Top