ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (سێسی هیوستن) كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (سێسی هیوستن) كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی پۆپ و گۆرانیبێژی ئەمریكی (سێسی هیوستن) لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد,كە ئەم هونەرمەندە دەكاتە دایكی ئەكتەر و گۆرانیبێژی كۆچكردوو (ویتنی هۆستن) كە لە نۆڤەمبەری ساڵی2012 ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

سێسی هیوستن لە بەرواری 30/9/1933 لە ویلایەتی (نیوجێرسی)ی ئەمریكا لەدایكبووە,ئەم ئەستێرەیە یەكێك بووە لە هونەرمەنده دیارەكانی ئەمریكا و لە جیهاندا ناوبانگێكی هونەریی دیاری هەبووە,دەستپێكی چوونە نێو دونیای هونەری گۆرانی گوتن دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەبوونی لە كڵێسەدا لەگەڵ خوشكێكی و دوو برای ساڵی 1938,كە ئەمەش وایكرد دوای دەركەوتن و بەناوبانگبوونی لە كڵێسە دانەبڕێت و زۆر كات لەوێدا گۆرانییەكانی پێشكەش بكات.

ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (سێسی هیوستن) كۆچی دواییكرد

ئەگەر چی ساڵانێكی زۆر شانبەشانی چەندین هونەرمەند كاری كردووەو كاری هونەریی هاوبەشی ئەنجامداوە,بەڵام لەساڵی 1970 توانی ڕێچكەیەكی تایبەت بەخۆی درووست بكات و بەتەنها بەردەوامی بەكارە هونەرییەكانی بدات,سێسی هیوستن لە تەمەنی هونەرییدا توانی چەندین ئەلبۆمی گۆرانی و بەرهەمی سەركەوتوو بەرهەمبهێنێت و گروپی موزیكی دابمەزرێنێت,ساڵی 1996 ئەلبۆمێكی بەناوی (face to face) وەك باشترین ئەلبۆم هەڵبژێردراو خەڵاتی گرامی بەدەستهێنا,هەروەها ساڵی 1987 بە ئەلبۆمی(he leadeth me) خەڵاتێكی دیكەی گرامی بەدەستهێنا,كارەكانی زیاتر لە كڵێسەدا پێشكەش دەكرد و لەبۆنەو یادە بەشداری دەكرد

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top