هونەرمەندان دەنگ بە لیستی (١٩٠)ی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن
پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە و كادر و ئەندامانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، كە داوای كردووە بانگەشەكان بە ئارامی بەڕێوەبچن، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێمن و دیموكراسییانە، وا دەكات هاووڵاتیان زیاتر لە كارنامە و بەرنامەی كاندیدەكانی پارتی تێبگەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی (١٩٠)ی پارتی بدەن.
هونەرمەندان وەك چینێكی كاریگەری كۆمەڵگە، بەم شێوەیە باس لە گرنگیی بەشداریكرن لە هەڵبژاردن و، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دەكەن.
هونەرمەند بزاڤ زاخۆیی:
داوا لە گەنجان دەکەم و بەو پەڕی قەناعەتەوە دەنگ بدەن بە لیستی (١٩٠)
ئەمڕۆ ڕۆژی خەباتی چەکداری و شەڕ و تفەنگ نییە و گۆڕاوە بۆ خەباتی مەدەنی و دەنگدان، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆزە بۆ هەموو کەسێک تاکو بۆ هەموو لایەکی ئیسبات بکەین کە ئێمەش مرۆڤ دۆست و دیموکراسی خوازین، ئەو ڕۆژەیە کە هەر کەسێک لە ئێمە بە ئازادی و قەناعەتەوە بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بڵێت ئەم کەس و حکومەت و سیستەم و حزبەم دەوێت.
ئەمڕۆ دەبینین پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر سەرکردایەتی مەرجەع و رابەرمان جەنابی سەرۆك بارزانی و لەسەر ڕێبازی باوکی ڕۆحیمان بارزانی نەمر خەبات و قوربانیدانێکی بێ وێنەیان لە مێژوودا پێشکەش کردووە لە شەهیدبوون، ئاوارە بوون ئەنفال کردن بۆ ئازادی ئەم وڵاتە و چاندنی تۆی خۆشەویستی وڵات و پاراستنی خاک و زمانی کوردی لە نێو دڵ و دەروونی هەموو تاکێکی کوردستان و سڵیان نەکردۆتەوە لە قوربانیدان و دڵنیاین نەوەکانی داهاتووش لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام دەبن.
من وەکو هونەرمەندێک و گەنجێکی کوردستان بۆ ئەوەی ویژدانی خۆم ئاسوودە بکەم، دەڵێم دەنگی من بۆ (١٩٠)ە، لیستی پارتی، لیستی شەهید و ئەنفالکراوەکان، لیستی شکاندنی جەور و ستەم و فەراهەم کردنی ئازادی.
داوا لە گشت ئەوانەی حەز لە دەنگ و هونەری من دەکەن دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی من و بەو پەڕی قەناعەتەوە دەنگ بدەن بە لیستی (١٩٠) بۆ ئەوەی هەمیشە سەرفراز و سەرکەوتن بژین.
هونەرمەند غازی شینە:
پارتی واتە خزمەتگوزاری بۆیە دەنگ بە لیستی (١٩٠) دەدەم
پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی ١٠٠٪ خاكی و هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەرە و، تێكۆشانی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و كوردستانە، لە هەر پارچەیەكی كوردستانیش پێویست بێت، پارتی هاوكار و یارمەتیدەرە بۆ بەرەو پێشچوونی دۆزی كورد، لە ناوخۆش هەر شوێنێك پارتی لێبێت، خزمەتگوزاری و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و شارستانی بەرەوپێش دەچێت، پارتی هیچ كات سازشی لەسەر خاك و كەرامەتی كورد و كوردستان نەكردووە و، شۆڕشێكی گەورە و دەریایەك خوێنی لە پێناو كوردستاندا داناوە،لەم هەڵبژاردنەشدا بۆ ئەوەی پارتی هێزی یەكەم بێت و، داكۆكی لە مافی گشت چین و توێژەكان و هونەر و داهێنان بكات، دەنگی خۆمان بە لیستی (١٩٠) و كاندیدانی پارتی دەدەین.
هونەرمەند جەسام بندیان:
ئێمە پارتی سەردەمین لە ڕابردوو ئێستادا هەر یەکەمین
هونەرمەندی گۆرانیبێژ «جەسام بندیان» نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناونیشانی «سەرکەوتن» بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەو بەرهەمە لە ئاواز و دابەشکردنی خۆیەتی و ناوەڕۆکەکەشی باس لە سەرکەوتنێکی دیکەی مێژوویی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، کە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسە سیاسیە بەدەستی دێنێت.
هونەرمەند «جەسام بندیان» سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەی دەڵێت: ئێمە پارتی سەردەمین لە ڕابردوو ئێستادا هەر یەکەمین، ئێمە حیزبی یەکەمین لە سەنگەر و شۆڕشدا هەرگیز ناچەمین، بۆیە بە شانازییەوە گۆرانیم بە باڵای ئەو پارتەدا گوتووە، کە داکۆکیکاری سەرسەختی ئەو گەلەیە و هەمیشە حوکمڕانێکی سەرکەوتووبووە و خاوەن هێز و ئیرادەیەکی گەورەیە و کوردستانیش لەسەر دەستی ئەو حیزبە پێی نایه قۆناغێکی نوێ و دەستی کرد بە ئاوەدانی.
ئێستاش لە سایەی ئەو هێزە نیشتمانییە بە ئازادی گۆرانی دەڵێین و بە ئازادی دەژین.
هونەرمەند رێکێش سەیرانی:
دەنگێ بدەنە لیستا ژمارە (١٩٠)دا کوردستان بەرەڤ ئارامیێ و خۆڕاگریێ بچیت
هیڤیخوازین د ئەڤی دەمی دا، ئەم بشێین ب جوانترین و ئارامترین شێوە لگەل هەوەیێن هێژا بین، دێ هەمی بزاڤێن خۆ کەین ببینە جهێ ڕازیبوون و باوەریا هەوە و پاشان ببینە نینەرێ خزمەتێ بۆ خەلکێ خۆ یێ خۆشتڤی.
ئەم داخوازێ ژ پارتیزانێن خۆ دکەین، کۆ ئەو ل ڕۆژا دەنگدانێ بەرێخۆ بدەنە سەر سندوقێن دەنگدانێ و دەنگێ خۆ بدەنە لیستا کورد و کوردستان و پێشمەرگە و شەهیدان «لیستا پارتی دیموکراتی کوردستان» ژمارە (١٩٠) بۆ هندێ ئەڤ دەستکەفتێن ب سایا ڕێبەراتی و سەروەریا ڤێ لیستێ بدەست مەڤە هاتین، ئەم ژدەست نەدەین و کوردستانا مە ژ ڤێ ئارامیێ و جوانیێ و خۆڕاگریێ بەرەڤ باشتر و باشتر بچیت.
دەنگدەرێن خۆەشتڤی ب هەمی تەخ و چینێن خۆ ڤە، ئەز وەک خزمەتکارەکێ هونەرێ کوردی و برایەکێ هەوە یێ بچویک، دخازم باوەریا هەوە بدەستڤە بینم و بشێم ببمە نوینەرێ دەنگێ هەوە ل پەرلەمانێ کوردستانێ و هەمی شیانێن خۆ بکاربینم، بۆ داخازکرنا ماف و پێدڤیاتیێن هەوە، سوزێ ددەم یا د شیانێن من دا بیت بۆ کورد و کوردستانیان بێی جیاوازی ئەنجام بدەم.