لە شاری هەولێر كۆڕێكی شیعری بەڕێوەچوو
لە ژێرچاودێری بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر, چالاکى وێژەیی هەولێر و ناوەندى کەلتوور، لە هۆڵى بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد،ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی 6 لە نوێترین کتێبى چاپکراوى هەردوو شاعیر و نووسەر و چیرۆکنووس ( زانا خەلیل) و (باهۆز مستەفا) بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە پۆلێك لە نووسەران و ڕۆشنبیران ئەدیبان و ئامادەی بوون، لەگەڵ زانا خەلیل و باهۆز مستەفا هاوكات نووسەر (بێکەس حەمەقادر)ئەویش ئامادەی كۆڕەكە بوو بەشداربوو لە خوێندنەوەی چەند دەقێكی نێو بەرهەمە چاپكراوەكان.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی