نیکۆڵ کیدمان هیچ شتێک نموونەیی نییە

نیکۆڵ کیدمان هیچ شتێک نموونەیی نییە

لە سەروبەندی فیستیڤاڵی ڤینیسیای سینەمایی نێودەوڵەتی خانمە ئەکتەری ناسراوی ئوسترالی نیکۆڵ کیدمان باسی لە کیس ئۆربانی هاوسەری و پەیوەندی نێوانیان کرد.

لێدوانەکانی نیکۆڵ کیدمان سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدایە لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئی نیوز بوو، دوای ئەوەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بێدەنگ بوو، بە هۆی کۆچی دوایی؛ جانێلی دایکی.

کاتێک پرسیار لە نیکۆڵ کیدمان کرا کە ئایا شتێک هەیە بە ناوی «هاوسەرگیرییەکی تەواو»، ئەو هونەرمەندە ئوسترالییە تەمەن 57 ساڵە بە هەستێکی نوکتە ئامێزەوە وەڵامی دایەوە و وتی: هیچ شتێکی تەواو نییە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر شتێک وەک تەواو پێشکەشتان بکرێت.. لەبیری بکەن. پرسیاری دووەم کە لە کیدمان کرا سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ کیس ئۆربان، لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و میدیاکانەوە وەک وێنەی هاوسەرگیرییەکی ئایدیاڵ پێشکەش دەکرێت و وتی: «هیچ کام لەوانە نابینم. نەخێر.. من نایبینم.»

پێشتر نیکۆڵ کیدمان باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە زۆر بەختەوەرە؛ چونکە نزیکەی ١٩ ساڵ لەمەوبەر چاوی پێی کەوتووە. سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر بەختەوەرم کە ئەوم هەیە ئەمەش توانای ئەوەم پێدەبەخشێت بچم و هەرچییەک پێویست بێت بیکەم، چونکە دەزانم دەتوانم بگەڕێمەوە.

نیکۆڵ کیدمان فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزی جێهێشتبوو پێش ئەوەی ڕابگەیەنرێت کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێناوە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی Babygirl.

 سەبارەت بە مردنی دایکی، جانێل ئان کیدمان، لە میانی لێدوانێکی فەرمیدا، نیکۆڵ کیدمان وتی: “من گەیشتمە ڤێنیز، بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم بۆم دەرکەوت کە دایکە جوان و ئازاکەم، جانێل ئان کیدمان، تازە کۆچی دوایی کردووە.” ئەمەش تووشی شۆکی کردم، و دەبێت بگەڕێمەوە بۆ لای خێزانەکەم، بەڵام ئەم خەڵاتە دیارییە بۆ ڕۆحی دایکم.

 

Top