لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری غەززە ٨٧ کەس کوژران و بێسەروشوێن بوون

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕۆژی یەکشەممە 20ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند: کە دەیان کەس کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، بەهۆی هێرشەکەی بۆ سەر چەند ماڵێک له بەیت لاهیا لانیکه م 87 که س گیانیان له دەستداوه یان بێسه روشوێنن و 40 که سی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لێکۆڵینەوە لەو ئامارانە دەکات، بەڵام تەنیا ئاماژەی بە زانیارییە سەرەتاییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ئەو ژمارانە زیادەڕەوییان تێدا بکرێت. هێشتا ناتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی هەردوولا پشتڕاست بکرێتەوە.
هەروەها ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنی خۆراک و ئاو و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەم شارە و چەند شارێکی دیكە کردووە و پەیوەندی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی بڕیوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە باکوری غەززە هێشتا لەژێر بۆردومانی توندی ئیسرائیلدایە، لەوانە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەو نەخۆشخانانەی برنیداری زۆری لێیە کە دەبێتە هۆی گیانیان لەدەستدانی نەخۆش و بریندارەكان.
گوڵان: سەردار خەلیل