كوردێك دەبێتە ڕاهێنەری تایكواندۆی تازەپێگەیشتوانی عێراقی
كوردێك دەبێتە ڕاهێنەری تایكواندۆی تازەپێگەیشتوانی عێراقی
عەلی سەركەوت كوڕە كوردێكی دانیشتووی شاری هەولێرەو ماوەیەكی زۆرە لە نێو كاری وەرزشییە لە یاری تایكواندۆ، جگە لە كاری یاری كردن وەكو ڕاهێنەریش خاوەنی هۆڵی وەرزشی و ڕاهێنەری تیپی تایكواندۆی یانەی جیهانی شاری هەولێرە، ناوبراو بەردەوام لە پاڵەوانێتیەكانی عێراقی وەكو كوردێك بەشداری دەكات و لەگەڵ یانەكەی خاوەنی چەندین ئەنجامە شایستەیە و ئەنجامە باشەكانی كردی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تایكواندۆی تازەپێگەیشتوانی عێراقی، لەم بارەشەوە عەلی سەركەوت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراقی لە ئاستی تازەپێگەیشتوانی عێراقی دەستنیشان كراوم لەلایەن یەكێتی تایكواندۆی عێراقی، جگە لەوەش من وەكو ڕاهێنەری تیپ بەردەوام یاریزانەكانم بەشدارن لە خول و پاڵەوانێتیەكانی عێراقی، توانیمان حەفت یاریزانم بگاتە هەڵبژاردەی عێراقی و دووەمی عێراقیشن، بۆیە منیش ئەو داوایەی یەكێتی تایكواندۆی عێراقیم قبوڵ كرد، مانگی 11ی ئەمساڵیش لە شاری بەغداد وەكو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی بەشدارم لە پاڵەوانێتی جی وەنی نێودەوڵەتی لە شاری بەغداد هەوڵیش دەدەم زۆرترین یاریزانی كوردستان سەربەخەم و كار بۆ سەرخستنی وەرزشی تایكواندۆ دەكەم.