هاوژین موحسین پێشانگەیەكی تایبەتی بە ناونیشانی(شۆڕشگێڕەكان) كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 25/9/2024 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر خانمە هونەرمەند (هاوژین موحسین) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە.
بە چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر,پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ خانمە هونەرمەند (هاوژین موحسین) كرایەوە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم پێشانگەیە لە گەلەری میدیا بە ناونیشانی (شۆڕشگێڕەكان) كرایەوە كە هونەرمەند ژمارەیەك پۆرتریتی تێدا نمایش كرد و سەرجەم كارەكان پێكهاتبوون لە پۆرتریتی سەركردە و شۆڕشگێڕ و كەسایەتییە دیارەكانی كورد,كە كارەكان بە شێوەی خاڵبەندی بە كریستاڵ بەرهەم هاتوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی