هۆكارەكانی ئازاری شەویلاك

هۆكارەكانی ئازاری شەویلاك

ئازاری شەویلاك Jaw pain حاڵەتێكی باوە كە لەوانەیە سووك یان توند بێت، گەلێك هۆكاری لەپاڵە، لەوانەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشییەكی سەختی وەكو شكان یان لەجێچوونی شەویلاك یانیش نۆرەی دڵ. هۆكارەكان: گرفت لە جومگەی نێوان شەویلاك و ئێسكی تەنیشتی كاسەی سەر TMJ كە باوترین هۆكارە، كلۆربوونی ددان، هەوكردنی جومگەی شەویلاك، لێكدانی ددانەكان لەكاتی خەودا Bruxism، نەخۆشییەكانی پووك بەتایبەتی هەوكردن، هەوكردنی جیوبی لووت، گوێڕەپە لەبەر ئاوسانی گلاندەكانی لیك، زەبر یان برینداربوونی شەویلاك كە ببێتە هۆی لەجێچوون یان شكانی ئێسكی شەویلاك، كە پێویستی بە فریاگوزاری و چارەسەری خێرا هەیە. نیشانەكانی لەجێچوونی جومگەی شەویلاك: ئازاری جومگە، ئازار لە گوێدا، ئازار لەكاتی جووینی خۆراكدا، ئازار لە دەموچاو یان لە ملدا، سخبوونی ماسوولكەكانی شەویلاك (ماسوولكەكانی جووینی خۆراك)، ناڕێكیی ڕیزی ددانەكانی سەرەوە لەسەر ددانەكانی خوارەوەدا.

 ئایا ڕاستكردنەوەی ددانەكان بە تەوق Braces دەبێتە هۆی گرفت لە جومگەی شەویلاكدا؟ بەگشتی بەڵگەی زانستی لەبەر دەستدا نییە كە تەوقی ددان ببێتە هۆی هیچ گرفتێك لە جومگەی شەویلاكدا.

 

Top