سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/9/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره. له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌كان و هاريكاريى هاوبهشييان، گۆڕييهوه.
له ديدارهكهدا که به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوو، وێڕاى داكۆكيكردن له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيوايان خواست بانگهشهيهكى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به سه‌ركه‌وتوويى به‌ڕێوه بچێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
