زیانە تەندروستییەكانی پاككەرەوەكانی ناوماڵ
پاككەرەوەكان ئاوێتەی ئۆرگانیی هەڵچوو VOCs لەخۆدەگرن كە بە هەوادا بڵاو دەبنەوە، وەكو: بەنزین، فۆرمەلدیهاید، كلۆریدی میتیلین، تۆولین، زایلین، گلایكۆلی ئێتیلین، ئەم ماددانە زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن، بۆنموونە هەستەوەریی پێست، ڕەبوو، سەرئێشە، هەندێكی دیكە هۆكارن بۆ سووتانی پێست و زیان بە چاوەكانیش دەگەیەنن، هەروەها زیاد بەكارهێنانی پاككەرەوەكانی ناوماڵ كە ماددەی كیمیایی زیانبەخش لەخۆدەگرن، گرفت لە كۆئەندامی هەناسەدا پەیدادەكەن لەگەڵ هەوكردنی ناوپۆشی لووت Rhinitis. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو ئافرەتانەی بەردەوام پاككەرەوەی ناوماڵ بەكار دەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە ڕەبوو تا 50% بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسە تا 43% زیاترە. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: بەكارهێنانی دەستكێشی تایبەت، بەستنی ماسك، بەكارهێنانی چاویلكەی سپیی ڕوون، لەكاتی بەركەوتنی پێست یان چاوەكان بە هەر ماددەیەكی پاككەرەوە پێویستە كە ڕاستەوخۆ بە بڕێكی زۆری ئاو بشۆرێن، هەروەها هەوڵدان بەپێی توانا بۆ كەمتر بەكارهێنانی ماددە پاككەرەوەكان.