وشكبوونی پێستی دەموچاو

وشكبوونی پێستی  دەموچاو

وشكبوونی پێستی دەموچاو لەوانەیە كە نیشانە بێت بۆ ئەكزیما، یان بەكارهێنانی سابوون و پاككەرەوەی بەهێز، یان گۆڕانی پلەی گەرمی و رێژەی شێداریی هەوا. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، وشكبوونی پێستی دەموچاو بە ئاسانی بە چەند هەنگاو و ئاوێتەیەكی پێست كۆنترۆل دەكرێت. هۆكارەكان: كەشی سارد، هەوای وشك، زیاد شووشتنی دەموچاو، نەخۆشیی شەكرە، سستبوونی گلاندی دەرەقی، جگەرەكێشان، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، نەخۆشیی سەدەف، هەروەها هەوكردنی پێست لە ئەنجامی بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی. چارەسەركردن: رۆژانە بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی شێداركەرەوە Moisturizers، بەكارهێنانی سابوونی سووك بۆ شووشتنی دەموچاو كە رەنگ و بۆن لەخۆنەگرێت، رنینی پێست Exfoliation بەمەبەستی لابردنی خانە مردووەكانی پێستی وشكبوو و هاندانی نوێبوونەوەی خانەكان بە بەكارهێنانی ئامێر و فڵچەی تایبەت یان ئاوێتەی كیمیایی تایبەت، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم لەكاتی وەرگرتنی دوش هاوكات لەگەڵ مانەوە بۆ ماوەی تەنیا 5-10 خولەك لە ژووری گەرماودا، بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە Humidifier لەناوماڵدا، هەروەها بەكارهێنانی مەرهەم یان كرێمی تایبەتی پێست بە رێنمایی دكتۆر.

Top